گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

بەهۆی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە

بەشێک لە هاوڵاتیان شەقامی بەردەم دادگای سلێمانییان داخست

2019.03.03 - 14:18

ناس کورد-

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو و چووە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرا.

دواتر بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانی نەوەی نوێ لەبەردەم دادگای سلێمانی کۆبوونەوە و بۆ ماوەیەک شەقامی سەرەکیی بەردەم دادگای سلێمانیان داخست.

پەیامنێری ناس ڕایگەیاند کە بڕیاری دەستگیرکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید بۆ ماوەی 24 کاتژمێرە و گواستراوەتەوە بۆ زیندان.

ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “پرسی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سیاسییە.” هەروەها وتیشی: “ئەو پرسە لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسییەوە دەوروژێندرێت.”

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو دۆسییە پەیوەندی بەوەوە هەیە کاتێک لەساڵی 2017 شاسوار عەبدولواحید لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕایەوە کوردستان، لە کاتی گەیشتنەوەیدا بۆ شاری سلێمانی “پاڵی ناوە بە پۆلیسێکەوە” لەو کاتەشدا پەڕاوی یاسایی بۆ ئەو دۆسیەیە کراوەتەوە.