گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سائیرون: مستەفا كازمی ناتوانێت لێپرسینەوە لەسەرە زلەكانی گەندەڵی لەعێراقدا بكات

2020.06.05 - 16:45
سائیرون: مستەفا كازمی ناتوانێت لێپرسینەوە لەسەرە زلەكانی گەندەڵی  لەعێراقدا بكات

 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی نەیتوانیوە و ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەندەڵكارانی حزبی بكات، چونكە بەڕێکكەوتنی سیاسی پۆستەكەی وەرگرتووە.

 

ئەمجەد عەقابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانتی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران بەڕێکكەوتنی سیاسی پۆستەكەی وەرگرتووە و ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەندەڵكارە گەورە دیاریكراوەكان بكات.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە،  دەبێت سەرۆك وەزیران لەڕێگەی فراكسیۆنی گەورەی پەرلەمانیەوە كە زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستەوەیە دیاری بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسەش بتوانێت لێپرسینەوە لەگەندەڵكارانی سەر بەحزبە سیاسیەكان بكات و بۆ ئەو مەبەستە ئاستەمە كازمی بتوانێت ئەو كارە بكات.

 

پێشتریش پسپۆڕێكی ئەمریكی شارەزا لەكاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق ڕایگەیاند، كازمی بنكەی جەماوەری و سیاسی لەعێراقدا نیە و ڕەنگە نەتوانێت دەست بۆ هەندێك دۆسییەی هەستیاری عێراق ببات و بەسەلامەتیش لەململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێراندا دەربچێت.