گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

2020.06.05 - 16:08
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

ناس کورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (101)ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 105 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

 

راگەیاندراوی ژمارە (101)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1- کەرەنتین

 

تاوەکو ئەوڕۆ (12431) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (959) هاووڵاتی لە (34) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (184) لە هەولێر، (63) لە سلێمانی، (712) لە دهۆك. وە (11472) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (9) هاووڵاتی بوو.

 

2-  پشکنین

 

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1783) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (747) هەولێر، (570) سلێمانی، (400) دهۆك، (17) گەرمیان،(4) ‌هەڵەبجە.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (84664) پشکنین بووە)

 

3- دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو:  (2) گیان لەدەستدان،  (105) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

* پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ:

 

(5) پیاو و (4) ئافرەت و کچێکی گەنج و (2)منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

 

دانیشتووی گەڕەکەکانی کوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.

 

* پارێزگای سلێمانی (84) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:

 

شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ:

 

(40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) کچی گەنج و (3) کوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ :

 

(3) ئافرەت و (3) پیاو و کچێکی گەنج، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای کفری.

 

* پارێزگای دهۆك (6) پۆزەتیڤ:

 

(2) ئافرەت و (4) منداڵ، یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتەکەی نان خواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نان خواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.

 

* پارێزگای ‌هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ:

 

 پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە،هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

 

4-  ئاماری گشتی

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (444) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی       

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان