گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیانلەدەستدا

2020.06.05 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "دوو توشبوی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ، گیانیانلەدەستدا کە هەردووکیان پیاون".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى "ئەو دوو پیاوەى گیانیانلەدەستداوە تەمەن ٦٤ و ٥٦ ساڵن و دانیشتووی شاری سلێمانین".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا".