گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکى یاسایى هۆشدارى دەدات..کازمى دەتوانێ پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە

2020.06.05 - 14:11
شارەزایەکى یاسایى هۆشدارى دەدات..کازمى دەتوانێ پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە

ناس کورد-

شارەزایەکی یاسایی عێراق، هۆشداری بە پەرلەمانتارانی عێراقدا و داوایان لێدەکات درێغی نەکەن لە دەستوبردکرن لە تەواوکردنی کابینەکەی کازمی و دەشڵێت، سەرۆکوەزیران دەتوانێت بە گوێرەی دەستورپەرلەمانی عێراق هەڵوەشێنێتەوە.

 

تاریق حەرب، شارەزای یاسایی عێراق، لە هەژماری خۆی لەتوڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند "پێویستە لەم دۆخە هەستیارەدا کە عێراقی پێیدا گوزەر دەکات پەرلەمانتارانی عێراق گوێڕایەڵی داواکارییەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بن لە بارەی پێشنیازەکانی تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی حکومەت".

 

 ئەو شارەزایە عێراقییە، ڕونیکردوەتەوە "دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، چەکی میلیشیا یاخیبووەکان، گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت کۆمەڵێک ئاڵنگارین کە لە ئێستادا ڕوبەڕوی کازمی بووەتەوە و پێویستە لەسەر پەرلەمانتاران ئەوە ڕەچاو بکەن".

 

تاریق حەرب، داواشی لە پەرلەمانتاران و سیاسییەکانی عێراق کردووە دووربکەونەوە لە موزایەدەی سیاسی و گەڕان بەدوای بەرژەوەندییە تەسکەکانیاندا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرۆکوەزیرانی عێراق بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی کە لەلایەن سەرۆککۆمار و ماددەی 64ى دەستوری عێراق  پێیدراوە دەتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنتەوە ونازناوی پەرلەمانتاریشیان لێبسێنێتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆهیچ لایەنێکی دیکە".

 

بەبڕوای ئەو شارەزا یاساییە "لە ئێستادا ئەو کەسەی کە بەشێوەیەکی دور لە بەرژەوەندی حیزبی و تایفەگەری بیر لە بەرژەوەندی عێراق دەکاتەوە مستەفا کازمییە، سەرۆکوەزیرانی عێراق".

 

تاریق حەرب، جەختیلەوەشکردوەتەوە "کە دەبێت بەرژەوەندییە تەسکەکان کە خۆیان دەبیننەوە لەبەرژەوندی نەتەوەیی، ئاینی، تایفەگەری وەلا بنرێن وتاک پێوەریش بۆ فەراهەمکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات پێوەری عێراقیبوون بێت".