گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى سێ ڕۆژى داهاتوى شارەکانى عێراق و کوردستان 

پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە.. لە هەندێک شوێن دەگاتە 46 پلەى سەدى 

2020.06.05 - 10:54
پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە.. لە هەندێک شوێن دەگاتە 46 پلەى سەدى 

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، کەشی هەموو ناوچەکانی عێراق لەماوەى سێ ڕۆژی داهاتوودا گەرم بێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان 40 بۆ 46 پلەی گەرمیدا بن.

 

ئەمڕۆ (هەینی، 5ی حوزیرانی 2020) موئەمەل کەربەلایی، کەشناسی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ هەینی کەش لە ناوچەکانی وڵاتدا گەرم و خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەندێ هەوری پچڕپچڕ لە ئاسماندا".

 

کەربەلایى ئاماژەى بەوەکرد "پلەکانی گەرما لەبەغدای پایتەخت دەگاتە 40 پلەی سەدی و لە شاری موسڵیش 36 پلەی سەدی دەبێت و لە بەسرەش بەرزدەبێتەوە بۆ 46 پلەی سەدی".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکرد "ڕووی با ئاڕاستەکانی بەرەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و هەندێ جاریش لە ناوچەکانی باشوری عێراق خێرایی با دەگاتە 50 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".

 

 کەربەلایی، ئەوەی خستوەتە ڕوو، "کەشی هەموو ناوچەکانی عێراق لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا خۆرەتاو و گەرم دەبێت و گۆڕانکاریشیان بەسەردا نایەت".