گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: سبەینێ دەنگ لەسەر کاندیدى وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى کازمى دەدرێت

2020.06.05 - 09:23
پەرلەمانتارێک: سبەینێ دەنگ لەسەر کاندیدى وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى کازمى دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، هەموو پێشهاتەکان بەو ئاراستەیەیە کە سبەینێ (شەممە) لە دانیشتنى پەرلەمانى عێراقدا دەنگ لەسەر کاندیدى وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى کازمى بدرێت.

 

توعمە لەهیبى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "وا چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنى سبەینێ (شەممە)ى پەرلەمانى عێراقدا دەنگ لەسەر کاندیدى وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بدرێت".

 

توعمە رونیکردەوە "سەرەڕاى ئەوەى هیچ شتێکى ڕەسمى لەو بارەیەوە نییە بەڵام هەموو پیشهاتەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە دانیشتنەکەى سبەینێدا ئەو بابەتە کۆتایى پێ دێت و دەنگ لەسەر تەواوکردنى کابینەکە دەدرێت".

 

ئاماژەى بەوەش کرد "بەر لە ئەنجامدانى دانیشتنەکە سەرۆکى فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەى یاسایى پەرلەمان کۆدەبنەوە سەبارەت بە یاساى هەڵبژاردنەکان".

 

لێدوانەکەى ئەو پەرلەمانتارەى عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشەممە) نوسینگەى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە سەرۆکایەتى پەرلەمان ناوى کاندیدانى وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەکەى مستەفا کازمییان بەدەستگەیشتووە بۆ ئەوەى لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.