گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا..1000 گیانلەدەستدانى نوێ لە ئەمریکا و 5 توشبوى نوێ لە چین

2020.06.05 - 08:46
کۆرۆنا..1000 گیانلەدەستدانى نوێ لە ئەمریکا و 5 توشبوى نوێ لە چین

ناس کورد-

لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا وڵاتى ئەمریکا 1021 گیانلەدەستدانى نوێى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تۆمارکرد و لە بەرامبەردا وڵاتى چین کە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەیە تەنها ٥ توشبوى نوێى تۆمارکرد.

 

بەگوێرەى داتا فەرمییەکانى زانکۆى جۆنزهۆبکنز بەگیانلەدەستدانى ئەو توشبووانەى 24 کاتژمێرى رابردووى ئەمریکا کۆى گشتى ئەو کەسانەى لەو وڵاتە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 108 هەزار کەسى تێپەڕاندووە.

 

داتاکانى زانکۆى ناوبراو کە تایبەتمەندە لە بوارى بەدواداچوون بۆ توشبووان و قوربانیانى کۆرۆنا، ئەوەى خستۆتەڕوو کە ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا ملیۆنێک و 870 هەزارى تێپەڕاندووە و 485 هەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لە بەرامبەردا لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى وڵاتى چین کە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەیە، ئاشکراى کرد "لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لەو وڵاتە تەنها ٥ توشبوى نوێ و 3 هەڵگرى ڤایرۆسەکە کە نیشانەى ڤایرۆسەکەیان پێوە دیار نییە، تۆمارکراوون.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى تەندروستى چین هەر 5 توشبووە نوێکە لە دەرەوەى وڵاتەوە هاتونەتەوە و ئەو وڵاتە ئەو توشبووانەى کە نیشانەى ڤایرۆسەکەیان پێوە دیار نییە وەک حاڵەتى جەختکراو و یەکلاکەرەوە هەژمار ناکات.

 

لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ئاماژەى بەوەش کرد "کۆى گشتى توشبووانى کۆرۆنا لە چین بریتییە لە 83 هەزار و 27 توشبوو و کۆى گشتى ئەو کەسانەشى کە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجێگیرى لە 4634 گیانلەدەستدان ماوەتەوە.