گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەبجى داواى لێبوردن لە مسوڵمانان دەکات

2020.06.04 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەبجى داواى لێبوردن لە مسوڵمانان دەکات

ناس کورد-

 

كۆمپانياى يارى بەناوبانگى "پەبجى" داواى لێبورد دەكات بەهۆى ئەو تەنگژەيەى بەهۆى دانانى بتەوە لە ياريەكەدا دروست بوە و تەئكيديش دەكاتەوە كە بتەكان لادەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە كۆتا ڤێرژنى يارى بەناوبانكى جيهانى "پەبجى" بتێك دانراوە  كە ياريزانەكان ركوعيان بۆ دەبرد، بەهۆى ئەوەشەوە لەناو وڵاتانى ئيسلامى تەنگژەى دروست كردە و زانكۆى ئەزهەريش لە ميسر لە فەتوايەكدا ياريەكەى قەدەغە كرد.

 

سەبارەت بەو تەنگژەيە كۆمپانياكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە زمانى عەرەبى لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، تيمى (PUBG MOBILE) ڕایگەیاند: " دەمانەوێت بە توندى داواى لێبوردن بكەين لەوەى كە بەهۆى ئەو تايبەتمەنديەى ياريەكە هەندێك لە ياريزانەكانمان دڵ گران بوون".

 

ڕونيشكراوەتەوە: "ئێمە ڕێزى تايبەتمەندى و عادات و تەقاليدى ياريزانەكانمان دەگرين و هەست بە خەمبارى دەكەين كە ئەو زيانەمان دا و بوينە هۆى نيگەرانيان، بۆيە دەستمان كردوە بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێويست و ئەو تايبەتمەنديە بێزاركەرەمان لابرد و كار دەكەين بۆ سڕينەوەى سەرجەم ئەو تايبەتمەنيانەى لەو بارەوەن".

 

ڕونيشكراوەتەوە: "تيمى پەبجى ڕێزى سەرجەم ئايين و كلتورەكان دەگرێت و هەموو هەوڵێكى دەدات بۆ دابينكردنى كەشێكى ياريكردنى پارێزراو و گشتگير بۆ هەموان، هەروەها بەردەوام دەبين لە گوێگرتن لە بۆچونى ياريزانەكانمان بۆ باشتركردنى ياريەكە و پشكنين بۆ تايبەتمەنديە نوێكانى پێش دابەزاندنى، بۆ ئەوەى تەئكيد بكەينەوە كە ياريەكە لەگەڵ هەموو ئايين و رێساكانى ياريزانەكاندا گونجاوە".

 

تيمى پەبجى سوپاسى ياريزانەكانيشى دەكات كە لەو كێشەيە ئاگاداريان كردونەتەوە و هاوكاريان بوون بۆ باشتركردنى ياريەكە بۆ هەموان.

 

لە تازەگەريەكەى يارى پەبجى لەيەكێك لە نەخشەكاندا كە ناوى "سانهوك"ە ياريزانان ركوع بۆ بتەكان دەبەن و ئەگەر ئەو كارەش نەكەن ئەوا چەك و پێويستيان نادرێتێ.