گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى لەقەرزى دەرەكى دەدرێت.. سياسەتى ئابوریی عێراق دەبەستێتەوە

2020.06.04 - 23:22
هۆشدارى لەقەرزى دەرەكى دەدرێت..  سياسەتى ئابوریی عێراق دەبەستێتەوە

ناس کورد-

 

حەنين قەدۆ، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دەدات لە قەرزى دەرەكى  و داواش دەكات چارەسەرى شوێنگرەوە بدۆزرێتەوە.

 

قەدۆ لەلێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، قەرزى دەرەكى واتە پەيوەستكردنى سەروەرى عێراق و جوڵەى ئابورى و دامەزراندن بە سياسيەتەكانى سندوقى نەختينەى نێودەوڵەتى و بانكى نێودەوڵەتيەوە، ئەوەش سياسەتى ئابورى عێراق دەبەستێتەوە.

 

بەهۆى كەمبونەوەى خواست لەسەر نەوت و دابەزینی نرخەکەیەوە، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كەرەنتينە كردنى جيهان، عێراق ڕوبەڕوى قەيرانى دارايى بوەتەوە و تەنانەت ناتوانێت موچەى فەرمانبەرانى بە داهاتى ئێستاى نەوت دابين بكات، چونكە 95%ى داهاتى عێراق پشتى بە نەوت بەستوە، لەئێستاشدا حكومەتى عێراق بەدواى ڕێگەچارەدا دەگەڕێت بۆ دەربازبون لەو قەيرانە و يەكێك لەڕێگە پێشنياركراوەكانيش قەرزكردنە.

 

ئەو ئەندامەى ليژنەى دارايى رونيشيكردوەتەوە، پێويستە پەرلەمان بڕيار لەسەر قەرزى ناوخۆيى بدات لەبرى قەرزى دەرەكى، هەروەها چەند توانايەك هەيە كە دەتوانرێت پشتيان پێ ببەسترێت لەبرى نەوت، وەك خاڵە گومرگيەكان و خاڵە سنوريەكان.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، 26 خاڵ و دەروازەى سنورى لە هەرێمى كوردستان هەيە، ئەوەش سەرەڕاى خاڵە سنوريەكانى باشور و ناوەڕاستى عێراق، ئەگەر بەشێوەيەكى دروست ئيستغلال بكرێت ئەوا ساڵانە 26 ترليۆن دينار داهاتيان دەبێت، ئەوەش بڕە پارەيەكى تەواوە بۆ پڕكردنەوەى كورتهێنان و خەرجيە جێبەجێكاريەكان.

 

حەنين قەدۆ تەئكيد لەوەش دەكاتەوە، پێويستە سياسەتێكى ستراتيژى دابڕێژرێت بۆ هەمەچەشن كردنى سەرچاوەكانى داهاتى دەوڵەت لە داهاتودا، ئەوەش لەرێگەى تەركيز خستنەسەر كەرتى تايبەت و پشتنەبەستن بە يەك سەرچاوە.