گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری لە ڕوخانی کۆمەڵەی تەندروستیی ئەمریکا دەدرێت.. کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا پێکەوە

2020.06.04 - 22:29
هۆشداری لە ڕوخانی کۆمەڵەی تەندروستیی ئەمریکا دەدرێت.. کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا پێکەوە

ناس کورد-

بەرپرسێکی تەندروستیی ئەمریکی هۆشداریدەدات لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەپاڵ کۆرۆنا و دەڵێت، دەبنە ھەرەشەی ڕوخاندنی کۆمەڵەی تەندروستیی ئەمریکی لە پایزی داھاتودا، دەشڵێت، کار بۆ ئەوە دەکەن کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لەیەکتر جیابکەنەوە.

روبرت فیدفیلد، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی بەرگریی نەخۆشیەکان و خۆپارێزی ئەمریکی رایگەیاند: " فایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەنفلۆنزای وەرزی ھەرەشەی ڕوخاندنی کۆمەڵەی تەندروستیی ئەمریکی دەکەن لە پایزی داھاتودا".

 

وتیشی، لەھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی ڕێگاپێدانێکی خێرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینێک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزای وەرزی لێک جیا بکاتەوە.

 

فیدفیڵد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوەندانەی ئەو بەڕێوەیان دەبات  کار لەگەڵ بەرھەمھێنەرەکانی دەرمان دەکەن بۆ بەرھەم ھێنانی دژە ئەنفلۆنزا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا زەرەتمەندترین وڵاتە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و لەئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە دوو ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و زیاتر لە 107 هەزار توشبووش گیانیانلەدەستداوە.