گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەرزبووە و 40 دۆلاری تێپەڕاند

2020.06.04 - 22:10
نرخی نەوت بەرزبووە و 40 دۆلاری تێپەڕاند

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەدوای دابەزینی نرخەکەی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سەروو 40 دۆلار.

 

بەگوێرەی میدیا ئابورییەکانی جیهان و ماڵپەڕی "ئۆیڵ پڕایس" ئەمشەو پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 40.2 دۆلار  مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەوروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 37.44 مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆببنەوە و چاوەڕواندەکرێت تیایدا وادەی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت درێژبکەنەوە.