گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەڵەک؛ لەئێوارەی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە

2020.06.04 - 21:16
کەڵەک؛ لەئێوارەی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە

ناس کورد-

هاووڵاتیانی ناحیەی کەڵەک لە سنوری پارێزگای دهۆک دژی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان گردبوونەوە و داوادەکەن ڕێگایەن پێبدرێت هاتوچۆی هەولێر بکەن، پەیامنێری ناس کوردی دەڵێت، تائێستاش بەردەوامن لە خۆپیشاندان.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هاووڵاتیانی کەڵەک لە زاڵگەی ھەولێر خۆپیشاندان و ناڕەزاییان دەستپێکردووە و داوا دەکەن رێگایان پێ بدەن ھاتوچوو بکەن بۆ ھەولێر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران دەڵێن، لەبەر ئەوەی ھەولێر لێیان نزیکترە بۆ بەدەستھێنانی پێویستیەکانی ڕۆژانەیان و تا ئێستاش بەردەوامن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەیە و هاووڵاتیان لە پارێزگایەکەوە بچنە پارێزگایەکی دیکە.