گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوجێفی داوای بایكۆتی هەڵبژاردن لە عێراق دەکات

2020.06.04 - 19:21
نوجێفی داوای بایكۆتی هەڵبژاردن لە عێراق دەکات

ناس کورد-

ئەسیل نوجەیفی، سەركردە لە بەرەی ڕزگاری نیشتمانی سونەكان داوا دەكات هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بایكۆت بكرێت، ئەگەر ئەو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە بەڕێوەبەری بەرێت كە هەڵبژاردنەكانی 2018ی بە پاك وەسف كرد.

 

 

ئەسیل نوجەیفی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە: "ئەگەر ئەو لایەنە بەرپرسانەی هەڵبژاردن بڕوایان بەوە هەیە كە وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق باسی كرد كە گوایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018 پاك بووە بە ڕێژەی 99%، ئەوا ئامۆژگاری هەموان دەكەم كە هەڵبژاردن بایكۆت بكەن، كە ئەو جۆرە لایەنە سەرپەرشتی بكات".

 

سەركردەكەی بەرەی ڕزگاری نیشتمانی لە كۆتایی تویتەكەیشیدا بەشَوەی هاشتاگ "#" نوسیویەتی: "دەوڵەتمان دەوێت".

 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی 2018 ناڕەزایەتی چەندین لایەنی لێكەوتەوەو لایەنە دەسەڵاتدارەكان بە ساختەكاریەكی زۆر تۆمەتبار كران، بەتایبەتی كە لەو هەڵبژاردنەدا بەشێوەی ئەلكترۆنی دەنگەكان جیاكرانەوە و هەڵبژاردنەكەش ڕێژەیەكی كەم خەڵك بەشداریان تێدا كرد.