گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەعێراق بەرەو 10 هەزار کەس هەنگاو دەنێت.. نوێترین ئامار

2020.06.04 - 18:19
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەعێراق بەرەو 10 هەزار کەس هەنگاو دەنێت.. نوێترین ئامار

ناس کورد-

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشاندایە و وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 672 توشبووی نوێ تۆمارکراون، بەگوێرەی ئەو ژمارانەش لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی توشبووان دەگاتە 10 هەزار کەس.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە؛ "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرانسەری عێراق 11 هەزار و 960 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەوەش 672 پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرینەی توشبووان لە پارێزگای بەغداد بوون کە 293 توشبوون و هەروەها لە نەجەف 70 توشبوو و سلێمانیش بە پلەی سێیەم هاتووە بە 57 توشبوو.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 243 توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە هەشت هەزار و 840 کەس و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 231 توشبوویان چاکبوونەتەوە، هەروەها 271 توشبوو گیانیانلەدەستداوە.