گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.06.04 - 16:53
وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، شەش کەسیان دانیشتووی گەڕەکێکن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکان پێکهاتوون لە سێ پیاوی تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ  و سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

 

ئەوەش هاتووە، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستانە و شەش تووشبووشیان دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێ-ن.