گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی ئەندامە دیارەكانی شاندی دانوستانكاری عێراق و ئەمریكا ئاشكرا كرا..کوردى تێدا نییە 

2020.06.04 - 14:40
ناوی ئەندامە دیارەكانی شاندی دانوستانكاری عێراق و ئەمریكا ئاشكرا كرا..کوردى تێدا نییە 

ناس کورد- 

ئەندامانی شاندی دانوستانكاری عێراق لەگەڵ ئەمریكادا دیاری كران بێ ئەوەی ناوی نوێنەری هەرێم لەو شاندەدا دیاری كرابێت کە دوێنێ (چوارشەممە) وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد نوێنەری هەرێمیش بەشداری دانوستانەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەكات.

 

لەهەژماری توێتەرەكەیدا، هیشام هاشمی، پسۆڕی  دیاری عێراقی لە كاروباری ئاسایشدا ناوی شاندە عێراقیەكەی ئاشكرا كردووە كە بەشداری دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق دەكەن.



هاشمی نوسیویەتی، تیمی دانوستانكاری عێراقی لەگەڵ ئەمریكا بۆ ڕۆژی 10ى حوزەیران پلەكانیان وەزیر نیە و بریتین لە 21 ئەندامی دانوستانكاری پسپۆڕ لەبوارەكانی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و سەربازی و دارایی و پەروەردە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێنج لەناوە دیارەكانی شاندی دانوستانكارانی عێراق ئەمانەن، عەبدولكەریم هاشم، حارس حەسەن، لوقمان فەیلی، فەرید یاسین، حامد خەڵەف و دانوستانەكەش لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە پەخش دەكرێت.

 

پسپۆڕەكەی عێراق هیچ ئاماژەیەكی بەبونی ناوی نوێنەری هەرێمی كوردستان نەكردووە كە بەوتەی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "نوێنەری هەرێمی كوردستانیش بەشداری زنجیرە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق دەكات".