گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێكی حیكمە: زۆربەی پەرلەمانتاران دەنگ بەفوئاد حسێن نادەن بۆ هیچ وەزارەتێك

2020.06.04 - 09:58
پەرلەمانتارێكی حیكمە: زۆربەی پەرلەمانتاران دەنگ بەفوئاد حسێن نادەن بۆ هیچ وەزارەتێك

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە ئاشكرای دەكات، كۆدەنگیەك لەنێوان ژمارەیەك لەپەرلەمانتاراندا هەیە دەنگ نەدرێتە فوئاد حسێن بۆ هیچ پۆستێكی وەزاری.

 

ئەسعەد مەرشدی، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمە لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ بەفوئاد حسێن نادەن بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهۆی ئەوەی كێشەی زۆری هەیە و لەنێوان پەرلەمانتارانیشدا کێشەی لەبارەوە هەیە.

 

ئەسعەدی جەختی لەوەش كردووەتەوە، زۆربەی پەرلەمانتاران بەقسەی حزبەكانیان ناكەن و دەنگ بۆ ئەو كاندیدە نادەن.

 

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی ڕەتی حیكمە، سەرپێچیەكانی فوئاد حسێن لەو كاتەی وەزیری دارایی بووە وای كردووە ببێتە هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوەی دەنگی پێنەدرێت بۆ هیچ وەزارەتێك.

 

پێشتریش ئەحمەد كەنانی باسی لەوە كرد، سوربوونی هەندێك لایەنی سیاسی بۆ سەپاندنی كاندیدەكانیان بەسەر وەزارەتە بەتاڵەكاندا كە ناكۆكی لەسەر ناوەكەیان هەیە گرفتی بۆ پڕكردنەوەی كابینە وەزارییەكە دروستكردووە و ڕەنگە بۆ دوو مانگێك ئەو دۆخە درێژە بكێشێت.