گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی عێراق سەردانی ئێران دەکات.. تاوتوێى سێ دۆسیە دەکات 

2020.06.03 - 22:18
وەزیری دارایی عێراق سەردانی ئێران دەکات.. تاوتوێى سێ دۆسیە دەکات 

ناس کورد-

ئاژانسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی سێ دۆسیەی گرنگ بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزیری دارایی عێراق سەردانی ئێران بکات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "فارس"ی کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران بکات بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیەی گرنگ.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەودۆسێیانەی کە بڕیارە وەزیری دارایی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران تاوتوێی بکات بریتیین لە دۆسێیەکانی" وزە، هەماهەنگی بازرگانی و کردنەوەی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات".

 

 بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، بڕیاری سەردانەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ ئێران پاش ئەوە هاتووە کە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ئێرج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراقدا کۆبووەتەوە کە تێیدا هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانیان کردووە لەبوارەکانی وزە، کارەبا،دەروازە سنورییەکان و سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران".

 

ئەوەشخراوەتەوە ڕوو، باڵوێزی ئێران لەمیانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق داواتنامەیەکی پێشکەش بە وەزیرە عێراقییەکە کردوە بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکات.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس، وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە داواتنامەکەی باڵوێزی ئێران کردووە و بەڵێنیداوە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران بکات، بەڵام وادەی سەردانەکەی دیاری نەکردووە.

 

ئەمە لەکاتێکدا کە ئەمڕۆ (چوارشەممە،3ی حوزەیرانى 2020) ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران و شاندی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ بەرهەم ساڵح ، سەرۆککۆماری عێراق و ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق کۆبوەوە.

 

بەگوێرەوی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی هەڕدوولا، مەبەست لە سەردانەکەی وەزیرە ئێرانییەکە بۆ عێراق تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و کارەبادا.