گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەک: شەممەى داهاتوو پێكهاتەى حكومەتەكەى كازمى تەواو دەكرێت

2020.06.03 - 20:53
سەرچاوەیەک: شەممەى داهاتوو پێكهاتەى حكومەتەكەى كازمى تەواو دەكرێت

ناس کورد- 

سەرچاوەيەكى ئاگادار ئاشكرايكرد، شەممەى داهاتوو دەنگ لەسەر ئەو وەزارەتانەى حكومەت كە ماون دەدرێت و پێكهاتەى كابينەكەى مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران تەواو دەكرێت.

 

میدیاکانى عێراق  لەزارى سەرچاوەيەكەوە بڵاويان کردەوە، تەواوكردنى پێكهاتەى كابينەكەى مستەفا كازمى لەناو پەرلەماندا لە دانيشتنى شەممەى داهاتوو دەبێت.

 

پێشتريش شاكر حامد، ڕاوێژكارى سەرۆكايەتى پەرلەمان ڕايگەياندبوو، مستەفا كازمى ناوى پاڵێوراوانى ئەو وەزارەتانەى كە ماون يەكلايى كردوەتەوە و پەرلەمانيشى لەوە ئاگادار كردوەتەوە.

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3ى حوزەیرانى 2020) پەرلەمان لەسەر چەند بابەتێكى تر كۆبويەوە و دواتر دانيشتنەكەى هەڵگرت بۆ شەممەى داهاتوو، لە كۆبونەوەكەدا دەنگ لەسەر چەند بڕيارێك درا لەوانەش چەند بڕگەيەكى تايبەت بە بودجەى فيدراڵى، هەروەها بڕياريش درا لە دانيشتنەكانى داهاتودا چەند بەرپرسێك بانگهێشتى پەرلەمان بكرێن.

 

بەپێى زانياريەكان، لە دانيشتنەكەدا تەنها 184 پەرلەمان ئامادەبون و محەمەد حەلبوسى سەرۆكى پەرلەمانيش ئامادەبوە و سەرۆكايەتى كۆبونەوەكەى كردوە.