گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکران

2020.06.03 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لە گەرمیان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

 

لەبارەى ناسنامەى توشبووە نوێیەکان لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو ئافرەت تەمەن ٣٦ و ٢٦ ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە کە ئەو دوو توشبووە دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.