گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوانى کڵێسا ڕەخنەى لێدەگرن

ترەمپ بە بەرزکردنەوەى ئینجیل هەرا دەنێتەوە

2020.06.03 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ بە بەرزکردنەوەى ئینجیل هەرا دەنێتەوە

ناس کورد-

ژمارەیەك لە پیاوانی ئاینی مەسیحی کاسۆلیکی ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرن و تۆمەتباری دەكەن بەوەى ئینجیل و كەنیسەی بۆ مەبەستی حزبی بەكارهێناوە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بڵاوەیان پێكرا، ترەمپ بە ئینجیلێكەوە چووە بەردەم كەنیسەیەكی نزیك كۆشی سپی و وێنەیەكی گرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵی 2016، ترەمپ بەپشتیوانی بەهێزی كاسۆلیكیەكان و ئینجیلە سپییەكان سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا بەدەستهێنا، لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ترەمپ هەوڵی ڕاكێشانی دەنگدەران دەدات بە گرتنی وێنەیەك لە بەردەم كەنیسەی یۆحەننا ئەسقەفی و سەردانیكردنی ئارامگای پاپا یۆحەننا و فەرمانكردن بەپاراستنی سەربەستیە ئاینیەكان لە دەرەوەدا.

 

بەڵام سەركردە ئاینیەكان ئیدانەی مامەڵەی بەرپرسانی كۆشكی سپی دەكەن لەگەڵ ڕوداوی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان كە بەهۆی كوشتنی پیاوە ڕەشپێستەكەوە  لەلایەن پۆلسی ئەو وڵاتەوە سەریانهەڵدا.

 

شەوی دووشەممە ژمارەیەكی زۆری پۆلیس و سەربازانی ئەمریكا گازی فرمێسك ڕێژیان بۆ دورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەكارهێنا پیش ئەوەی ترەمپ بگاتە كۆشكی سپی و دواتر بۆ كەنیسەكە بەو هۆیەوە زیانی بەركەوت و دواتریش ترەمپ ئینجیلی لە بەردەم كەنیسەكەدا بەرز كردەوە.



لە ڕاگەیەنراوێكدا، وێڵتۆن گریگۆری، گەورە پیاوی ئاینی كاسۆلیكەكان لە پایتەختی ئەمریكا دەڵێت، پاپای كۆچكردوو یۆحەننا پۆڵسی دووەم، نزیكەی 40 ساڵ پاپای كەنیسەی كاسۆلیكیەكان بوو، لەپێناو بەرزكردنەوەی وێنەیەك لە بەردەم ئارامگای پەرشتن و ئاشتیدا چاو داناپۆشێت لە بەكارهێنانی گازی فرمێسك ڕێژ لەدژی خۆپیشاندەران و بێدەنگردنی ناڕازییەكان و ترساندن و پەرتكردنیان.

 

سەدان خەڵكی ناڕازی لە نزیك شەقامی ئارامگای پاپا یۆحەننا كۆبوونەوە و دروشمی "ترەمپ گاڵتەجاڕی بە مەسیح دەكات"یان دەوتەوە و هەروەها ئەو دروشمەیان دەوتەوە كە كەنیسە شوینی گرتنی وێنە نییە.