گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکى سەرۆکایەتى پەرلەمان کاتى دەنگدانى لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى کازمی ئاشکرا کرد

2020.06.03 - 10:17
ڕاوێژکارێکى سەرۆکایەتى پەرلەمان کاتى دەنگدانى لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى کازمی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق پیشبینی دەکات هەفتەى داهاتوو پەرلەمان کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى مستەفا کازمى بدات.

 

تا ئێستا حەوت وەزارەتى کابینەکەى مستەفا کازمى بە بەتاڵى ماونەتەوە لەلایەن خۆى و بەشێک لە وەزیرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوەش بەهۆى بوونى ناکۆکى لەسەر پڕکردنەوەیان.

 

شاکر حامد، ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، سەرۆکایەتى پەرلەمان ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان و داواکردنى پەرلەمانتاران بۆ ئامادەبوون تێیدا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرۆکایەتى پەرلەمان سورە لەسەر پێویستى گەیاندنى پەیامى دڵنیاکەرەوە بە گەل و راى گشتى، لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان رێکەوتووە لەسەر بەرنامەى کارى کۆبونەوەى ئەمڕۆ کە تێیدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چەندین پرس لەناویاندا پڕۆژەى قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان.

 

لەبارەى تەواوکردنى کابینەى حکومەتەوە، ڕاوێژکارەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمان باسى لەوەکرد، پێدەچێت لە دوو رۆژى داهاتوودا سیڤى بەربژێرەکان لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بگاتە پەرلەمان، هەفتەى داهاتووش کۆبوونەوە بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنى کابینەکە.