گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن دەکرێت

دواجار فەیسبوک ڕێگەى دا بە کۆمەڵ پۆستەکانی پێشووت بسڕیتەوە

2020.06.03 - 09:39
دواجار فەیسبوک ڕێگەى دا بە کۆمەڵ پۆستەکانی پێشووت بسڕیتەوە

ناس کورد-

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری بەکارهێنەران، دواجار فەیسبوک تایبەتمەنی سڕینەوەى بڵاوکراوەکانی بە کۆمەڵ بەردەست کرد، ئێستا بەکارهێنەرانی دەتوانن چەند پۆستێکی پێشوویان بە یەکەوە دیاری بکەن و بە یەک هەنگاو بیسڕنەوە یاخود ئەرشیفی بکەن، واتە چیتر لای خەڵک دەرناکەوێت.

 

وەک فەیسبوک دەڵێت، تایبەتمەندییەکە هاوکارییەکە بۆ ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت پێناسەیەکی جیاوازتر بۆ خۆیان بکەن، لەوانەیە لە سەرەتای دانانی فەیسبوک بیرکردنەوەیەکیان هەبوو بێت، ئێستا کە گەورەتر بوون بیرکردنەوەیەکی جیاوازیان هەیە.

 

تایبەتەمەندییەکە بە شێوەیەک وردە کە دەتوانیت بەپێی کەس و شوێنەکان ئەو پۆستانە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بیانسڕیتەوە یاخود ئەرشیفیان بکەیت، بۆ نمونە سەرجەم ئەو پۆستانەی کە تاگی کەسێکی دیاریکراوە کراوە کە پێشتر پەیوەندیت لەگەڵی هەبووە.

 

ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ هەژماری کەسی دەبێت و پەیجەکانی فەیسبوک ناگرێتەوە، تەماشای ئەو وێنانەى خوارەوە بکە بۆ زانینی چۆنیەتی سڕینەوەى پۆستەکان:


me_ga.php?id=229me_ga.php?id=228

 

ماڵپەڕی تویتەریش چەند دەرفەتێكی بۆ بەشداربوانی ڕەخساندووە بۆ سڕینەوەی پۆستەكانی ڕابردوو بەڵام سڕینەوەی بەكۆمەلی تێدا بەرجەستە نەكراوە ئەمەش بووەتە هۆی بێزاری ژمارەیەك لەبەشداربووانی كاتێك سەیری پۆستە كۆنەكانیان دەكەن و بە ئەستەم دەتوانن چاكی بكەنەوە یاخود بیانسڕنەوە بەشێوەیەكی خێرا.

 

بەڵام بەکارهێنەرانی تویتەر دەتوانن بە پشتبەستن بە چەند ئەپێکی دەرەکی پۆستەکان بە کۆمەڵ بسڕنەوە، بەڵام ئەو ڕێگەیە بۆ فەیسبوک بەردەست نەبوو.