گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی داوەتێکی نان خواردنەوە 33 کەس لە دهۆک توشی کۆرۆنا بوون

2020.06.03 - 01:12
وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی داوەتێکی نان خواردنەوە 33 کەس لە دهۆک توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 33 حاڵەتی توشبوونی بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبویەکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، 12 پیاو و 15 ئافرەت و شەش منداڵ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبویەکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تەنها ڕۆژی سێشەممە 2ی ئایاری 2020، 81 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و هەشت توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە.