گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵێک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کران

2020.06.02 - 21:37
کۆمەڵێک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەمیان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکان پێکهاتوون لە سێ ئافرەتی تەمەن 38 و 28 و 20 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن 46 و 23 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون.

 

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیلەدەستدا، ئەوەش دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە لە هەولێر و چوارەمینە لە هەرێمی کوردستان.  

  

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری هەولێر گیانیلەدەستدا کە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە بە ڤایرۆسەکە".   

  

وتیشی، ئەو کەسە بەسەختی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتبوو و چەند ڕۆژێکە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایە و بەهۆیەوە هەردوو گورچیلەی وەستا و لە کۆتاییدا گیانیلەدەستدا.  

  

ئەمە چوارەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان کە دووانیان لە هەولێر و کەسێک لە سلێمانی و کەسێکیش لە گەرمیان بووە.