گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان کۆدەبنەوە

2019.04.14 - 10:28
سبەینێ وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان کۆدەبنەوە

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە سبەینێ دووشەممە (15ی نیسانی 2019) شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ شاندێکى وەزارەتى پێشمەرگە کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "هەردوو شاندەکە تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکەن و لیژنە باڵاکەی عێراق کارەکانیان لەبارەی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەوە دەخەنەڕوو. "

سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیکردەوە هیچ بەرەوپێشچوونێک هەبێت لەو بابەتەدا.

لەدوای چالاکبوونەوەى چالاکیی شانە چەکدارییەکانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە بەرەو خراپی چووە، وەزارەتى بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە چەندین کۆبوونەوەیان بۆ کار و ئۆپراسیۆنى هاوبەش ئەنجام داوە و پێشمەرگەش داوا دەکات هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ پاراستنى ئاسایشی ئەو ناوچانە.