گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر حیسابی موچەخوران چارەسەری قەیرانی دارایی ناکەین

کازمی ئەو کەسانەى دیاری کرد کە کەمکردنەوەى موچە دەیانگرێتەوە

2020.06.02 - 19:11
کازمی ئەو کەسانەى دیاری کرد کە کەمکردنەوەى موچە دەیانگرێتەوە

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندبووانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی دڵنیا کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەکانیان ناکرێت و جەختیشیکردەوە، ئەوان تەنها دەستکاری موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و پلە باڵاکان و تایبەتەکان دەکەن.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە، 2ى حوزەیرانی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک چارەسەری ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا وڵاتی پێیدا گوزەر دەکات  لەسەر حسابی موچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران، خانەنشیان و ئەو کەسانە بێت کە کەمدەرامەتن و سودمەندن لە هاوکارییەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی".

 

 کازمی جەختی لەوەشکردەوە، ئەوان بڕیاریان داوە و دەبێت موچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکانی عێراق، پلە باڵاکان و پلە تایبەتەکان کەمبکرێتەوە. 

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکەن لە ڕێگەی نەهێشتنی دوو موچە و سێ موچەیی و بندیوارەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت ئەو قەیرانەی  کە ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە چارەسەربکەن.