گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشتەم توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

2020.06.02 - 18:39
هەشتەم توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، توشبوویەکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت، ئافرەتێکی تەمەن 73 ساڵە و نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەرچنار لەشاری سلێمانی گیانیلەدەستدا".

 

وتیشی، توشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 73 ساڵە و پێشتر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، توشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ کە ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادییە لە قەزای کفری گیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 30ی ئایار لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ماوەى چوار ڕۆژە ڕۆژانە چەند حاڵەتێکی مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت کە ئەوەش نمونەى نەبوە پیشتر، ژمارەى گشتیی مردووان لە هەرێم گەیشتووەتە 10 کەس.

 

هەروەها ژمارەى توشبووانی لە زیادبووندان، تائێستا 745 حاڵەتی نەخۆشییەکە لە هەرێم تۆمار کراوە، لەو ژمارەیە 422 کەسیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.