گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەکانی سلێمانی گرژی تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەریان

2020.06.02 - 17:25
ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانەکانی سلێمانی گرژی تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەریان

ناس کورد-

هەرچەندە بڕیاردرا لە سبەینێوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت و بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەربکرێت، بەڵام خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەبوو، ئیدارەی شارەکەش هێزێکی زۆریان بردە ناو خۆپیشاندەران و بەهێز کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.

 

پەیامنێری ناس کورد لەناو خۆپیشاندانەکاندا ڕایگەیاند: "لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لەبەردەم قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی هێزێکی زۆری چالاکە مەدەنییەکان بڵاوەیان پێکرا بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە و ئەوەش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان".

وتیشی، هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و خۆپیشاندەرانیش بە بەرد و دەبەی ئاو وەڵامیان دانەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.

 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکە دژی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆیە کە لەئێوارەی دوێنێوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی دا بە پارێزگارەکان ئاسانکاری  بۆ هاووڵاتیان بکەن و ئیدارەی پارێزگای سلێمانیش بڕیاریاندا لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی سبەینێوە قەدەغەی هاتوچۆ لاببرێت.