کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
یەکەم فڕینی گەورەترین فڕۆکە لە جیهاندا لە ئەمریکا تاقیکرایەوە کە درێژییەکەى لە یاریگای تۆپی پێ زیاترە.
دوێنێ (13ی نیسانی 2019) کۆمپانیای "ستراتۆلۆنج"ـی ئەمریکی گەورەترین فڕۆکەى لە جیهاندا بەناوی "ڕۆک" تاقیکردەوە و یەکەم فڕینی لە بیابانەکانى کالیفۆڕنیا ئەنجام دا.
فڕۆکەکە دوو لاشەى هەیە کە بە یەک باڵی هاوبەش پێکەوەنوساون، پانی فڕۆکەکە 72 مەترە و درێژییەکەى 117 مەترە، واتە گەورەترە لە یاریگایەکى تۆپی پێ و شەش بزوێنەری هەیە.
کێشى ئاسایی فڕۆکەکە 250 تەنە و توانای هەڵگرتن و گواستنەوەى 590 تەنی هەیە.
لەدوای فڕینی بۆ ماوەى دوو کاتژمێر بە سەرکەوتوویی، "ڕۆک" لە بنکەى سەربازیی موهاڤی نیشتەوە و سەدان کەس ئاهەنگ و چەپڵەیان لێ دا.
https://www.youtube.com/watch?v=mR-7Y1Txmnc
https://twitter.com/NASASpaceflight/status/1117169303692959744