گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش پەنای بردووەتە بەر هێرشی خۆکوژیی

باغوز.. شەڕی سەختی نێوان شەڕڤانان و داعش بەردەوامە

2019.03.03 - 14:01
باغوز.. شەڕی سەختی نێوان شەڕڤانان و داعش بەردەوامە


ناس کورد-

شەڕی نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی داعش لە گوندی باغوزی پارێزگای دێرەزووری سوریا بەردەوامە و فەرماندەیەکی هەسەدەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات داعش دەیەوێت لەڕێی هێرشی خۆکوژییەوە پێشڕەوییەکانیان ڕابگرێت.

 

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردوەتەوە، لەباغوز كە بە دواهەمین مۆڵگەی چەكدارانی داعش لەباكور‌و رۆژهەڵاتی سوریا دادەنرێت، شەڕ‌و پێكدادانێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە‌و چەكدارانی داعش بەردەوامە.

ئەو ئاژانسە لەسەر زاری فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە چەكدارانی داعش لەرێگەی هێرشی خۆكوژییەوە دەیانەوێت پێشڕەوی هێزەكانی سوریای دیموكرات رابگرن.

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەچوارچێوەی قۆناغی كۆتایی هەڵمەتی (گەردەلوولی بیابان) لەپێشڕەوییەكانیان لەگوندی باغوز بەردەوامن كە دواهەمین مۆڵگەی رێكخراوی داعشە لەباكور‌و رۆژهەڵاتی سوریا.