ناس کورد-
تەندروستی سلێمانی ڕەتیکردەوە سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کار دورخرابێتەوە و دەڵێت، "هەموو ئەو شتانە دەنگۆی سۆشیاڵ میدیا و چەند پەیجێکن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردی وت، "ئەو قسانە دورە لە ڕاستییەوە کە دکتۆر سەباح لە کارەکەى دورخرابێتەوە، تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆش هەر لە نەخۆشخانەى کۆرۆنا بوین و کارمان کردووە."
بەیانی ئەمڕۆ لە چەند پەیج و هەژمارێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنگۆی لەسەرکارلابردنی سەباح هەورامی لە پۆستەکەى بڵاوکرایەوە.