گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شانەی قەیرانەکان: ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری عێراق توشی کۆرۆنا بوون

2020.06.02 - 16:48
شانەی قەیرانەکان: ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتاری عێراق توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

ئەندامێکی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش لەکاتێدا بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

 

عەباس علێوی، ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان و خانەوادە و پاسەوانەکانیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەشێکیان بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبووی کۆرۆنادا هەبووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبوونی پەرلەمانتاران بە ڤایرۆسەکە شتێکی ئاساییە، چونکە کۆرۆنا تایبەت بە کەسێک یاخود کۆمەڵێک کەس نییە و جیاوازی لەنێوان بەرپرسان و هاووڵاتیان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و علێوی دەڵێت: "پەرلەمان پێش دانیشتنەکەی سبەینێ ڕێکاری توندی تەندروستی دەگرێتەبەر".

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەگشتیی لەئێستادا نزیکەی حەوت هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 200 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.