گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمپینی فەرموون، من موسڵمانم لە بەلجیکا

2019.04.14 - 09:19
کەمپینی  فەرموون، من موسڵمانم  لە بەلجیکا

ناس کورد-

زیاتر لە 50 گەنجی موسڵمان لە بەلجیکا کەمپەینی "فەرموون، من موسڵمانم"ـیان بەڕێوەبرد کە تێیدا گوڵ و نامێلکەى ئیسلامییان بەسەر خەڵکدا دابەشکرد.

چالاکییەکە لەلایەن یەکێتی ئیسلامی بەلجیکا لە برۆکسڵی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی وەک ئەنڤەرس، چارلیۆری، گێنت و نامور ئەنجامدرا و تێدا 50 گەنجی موسڵمان راستەوخۆ لەسەر شەقامەکان گفتوگۆیان لەگەڵ 10 ھەزار کەس کرد.

عومەر سکیار، سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئیسلامی بەلجیکا دەڵێت، "ئامانجی کارەمان بریتییە لە رێگریکردن لە دژایەتی ئیسلام و ئەو نەرێنیانەی کە ڕوبەروومان بووەتە لە بەلجیکا".

وتیشى، لەبەر ئەوەی خەڵک ئیسلام ناناسن، بە ترسەوە لە مووسڵمانان نزیک دەبنەوە و لە بەرامبەر ئەمەش ئەوان گوڵ بەسەر خەڵکدا دابەشدەکەن و ھەوڵدەدەن حوکمی پێشوەختە بەلاوە بنێن.