گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت هەڵکشا..بازاڕ چاوى لەهەنگاوى وەبەرهێنەرانە

2020.06.02 - 13:46
نرخى نەوت هەڵکشا..بازاڕ چاوى لەهەنگاوى وەبەرهێنەرانە

ناس کورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرزبووەوە، لەگەڵ چاوەڕوانى مامەڵەکاران بۆ هەنگاوى گەورەى وەبەرهێنەرانى ئەو وزەیە لەسەر درێژکردنەوەى وادەى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان، بەمەبەستى پشتیوانى لە نرخى نەوت لەکۆبوونەوەیەکدا کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت.

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە گەیشتووەتە 38.68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس گەیشتووەتە 35.70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

ماوەى شەش هەفتەیە نرخى نەوت لەبەرزبوونەوەى هاوشێوەدایە، بەهۆى کەمبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان لەناویاندا روسیا، کە ناسراوە بە گروپى ئۆپیک پڵەس.

 

بەڵام نرخى نەوت هێشتا بەڕێژەى نزیکەى 40% دابەزینى بەخۆوە بینیوە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا.

 

بڕیارە لە چوارى ئەم مانگەدا ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى دیکە کۆبنەوە، بۆ تاوتوێکردنى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان بە بڕى 9.7 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە بۆ مانگەکانى تەموز و ئاب، کە دەکاتە 10%ى کۆى بەرهەمهێنان لەسەر ئاستى جیهان.