ناس کورد-
گردبوونەوە و خۆپیشاندانى بەشێک لە هاووڵاتیان و کاسپکارانى شارى سلێمانى دژ بە بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆ و کەرەنتینەکردن لە شەقامى مەولەوى دەستى پێکرد و هێزێکى ئەمنى زۆر لەدەوروبەرى خۆپیشاندەران کۆبۆتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لەناو گردبونەوەکە رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان کە بەشێکیان بە جلوبەرگى مەدەنییەوەن ڕێگرى لە میدیاکان دەکەن روماڵى گردبوونەوەکە بکەن و قسە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن".
وتیشى "تیمێکى کەناڵى سپێدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوون کە دەیانویست روماڵى راستەوخۆى گردبوونەوەکە بکەن".