گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ تای نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك به‌رزبوونه‌ته‌وه‌’

پەرلەمانتارێکى یەکێتى: وەختە دەگەینە ئەو بڕوایەى لەترسى خۆپیشاندان خەڵک کەرەنتینە دەکرێت

2020.06.02 - 09:55
پەرلەمانتارێکى یەکێتى: وەختە دەگەینە ئەو بڕوایەى لەترسى خۆپیشاندان خەڵک کەرەنتینە دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فڕاکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند "ئێمه‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكین و زۆرێك پێیان وایه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان ئه‌و ئامارانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ حكوومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات".

 

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتارى یەکێتى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە پاش راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ش رۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، تای نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك به‌رزبوونه‌ته‌وه.

 

ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى گومانى خۆى دەخاتەڕوو لەبارەى ئەو ژمارە زۆرەى توشبوون کە لەماوەى 24 کاتژمێردا لەلایەن وەزارەتى تەندروستییەوە رادەگەیەنرێت.

 

لەو بارەیەوە ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراى دەکات، له‌گه‌ڵ به‌شێك لەو بەناو توشبوانەی گەرمیان ‌ راسته‌وخۆ قسه‌ و گفتوگۆى هه‌یه‌ و به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه‌ باس له‌ ئه‌نجامه‌كانییان ده‌كه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك یه‌ك نیشانه‌ی تووشبوونیشیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بێت، و ھەمووشیان لەژورێکی خەستەخانە دەستبەسەر کراون، بەبێ پێدانی ھیچ جۆرە چارەسەرێکی تەندروستی.

 

جەختیشدەکاتەوە "هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كەسانە كه‌ ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ تووشبووبن ژماره‌یان یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نییە".

 

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى داوا لە حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات کە به‌زووترین كات ئه‌مه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.  

 

هاوڕێ مەلا ستار ئاماژە بەوە دەکات "ئێمه‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكین و زۆرێك پێیان وایه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان ئه‌و ئامارانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ حكوومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات".