گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى هەرێم : تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر گیانى لەدەستدا

2020.06.02 - 09:31
وەزیرى تەندروستى هەرێم : تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لەشارى هەولێر توشبوویەکى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا".

 

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "پیاوێکى تەمەن 51 ساڵ توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا دانیشتوى قەزاى دەشتى هەولێر گیانى لەدەستدا".

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزیرى تەندروستى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "توشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

 

بەگوێرەى ئامارێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێم کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٤٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٣١٨) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.