گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لە باشورى ڕۆژئاواى کەرکوک ئەنجام دەدات

2020.06.02 - 08:36
سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لە باشورى ڕۆژئاواى کەرکوک ئەنجام دەدات

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، لەژێر ناوى (پاڵەوانانى عێراق)دا و لە باشورى ڕۆژئاواى کەرکوک سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکى سەربازى ئەنجام دەدات.

 

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لەژێر فەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق و بەسەرپەرشتى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) ئۆپراسیۆنى (پاڵەوانانى عێراق) دەستى پێکرد کە دووەمین قۆناغى ئۆپراسیۆنەکەیە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە ئۆپراسیۆنەکەدا پشکنین بۆ ناوچەکانى باشورى رۆژئاواى کەرکوک و لە سنورى نێوان هەردوو پارێزگاى سەڵاحەدین و کەرکوک و بە پێوانەى 738,5 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەکرێت".

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا رونیکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەکى زۆر لە یەکە سەربازیی و پۆلیسییە جیاوازەکانى عێراق بەشدارى تیادا دەکەن و لەلایەن یەکەى فڕۆکەوانى سوپا و هێزى ئاسمانى و فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و ئاژانسە هەواڵگریییەکان پشتیوانى دەکرێت.

 

یەحیا ڕەسوڵ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ هێنانەدى سەقامگیرییە لە ناوچەکە و ڕاوەدونانى پاشماوە و شانە نوستووەکانى داعشە لە ناوچەکە".