گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە

کۆمەڵێک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

2020.06.01 - 23:47
کۆمەڵێک توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 16 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 12 پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

 

ئەوە چوارەم ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەیە لە ئەمڕۆدا، یەکێک لە تووشبووەکان  دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، یەکێکی تریان خەڵکی پێنجوینە و چواردە تووشبووەکەى تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین. 

 

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی  12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکرد.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، توشبووەکان حەوت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنجن، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغدا گەڕاوەتەوە.

 

وەزارەت بەپێی ناوچەکان توشبووەکانی بڵاوکردووەتەوە؛

شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغدا.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.

 

لەئێستادا ژمارەى گشتیی توشبووانی هەرێم گەیشتووەتە 745 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیشیان مردوون.