گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پەرلەمانتارێکى سائیرون: چوارشەممە دەنگ لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى کازمى دەدرێت

2020.06.01 - 23:41
پەرلەمانتارێکى سائیرون: چوارشەممە دەنگ لەسەر تەواوکردنى کابینەکەى کازمى دەدرێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان تائێستا لەسەرکارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون، دەشڵێت، سبەی سێشەممە سیڤی وەزیرە بەربژێرکراوەکان بۆ ئەو حەوت وەزارەتەی کە تائێستا پڕنەکراونەتەوە دەگاتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.  

 

بەدر زەیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر، لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانێدا بۆئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، "کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بووەتە جێگای مشتومڕی لایەنە سیاسیەکان و تائێستاش لەسەری ڕێکنەکەوتوون".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێدەچێت کارنامەکەی دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق، دەنگدان لەسەر ناوی ئەو کەسانەی کە کاندید کراون بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان بگرێتە خۆی".

 

پەرلەمانتارەکەی سائرون ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، "لەگەڵ ناوی کاندیدەکان سیڤی کەسانی دیکەش ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت وەک یەدەگێک لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو ناوانەی کە بەربژێر کراون بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەکان ڕەتبکرێنەوە لە ناو پەرلەماندا".

 

زەیادی جەختی لەوەشکردووەتەوە، "ناوى بەربژێرەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو حەوت وەزارەتە سبەی سێشەممە دەگاتە دەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".

 

ڕوونیشکردەوە، "دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێکی دیکەش دەکات وەک یاسای موچەی ڕەفحا و یاسای بودجەی گشتی عێراق و چەند یاسایەکی تریش".