گه‌ڕان

Shadow Shadow
القائمة الرئيسية كوردي

خۆپیشاندانەکانی دەربەندیخان فراوانتر بوون و گەیشتە ڕانیە.. لە سەیدسادقیش بەربەستەکان لابران

2020.06.01 - 23:06
خۆپیشاندانەکانی دەربەندیخان فراوانتر بوون و گەیشتە ڕانیە.. لە سەیدسادقیش بەربەستەکان لابران

ناس کورد-

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کاسباکاران و هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی فراوانتر بوو، لە دەربەندیخان هێشتا بەردەوامە و پریشکی گەیشتە ڕانیە و سەیدسادق. 

 

وەک لە وێنە و ڤیدیۆی و ڕاستەوخۆی هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیارە، کاسبارکان و هاوڵاتیان داوای هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن تاوەکو بتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان.

سەدان کەس لە بەردەم قایمقامیەتی دەربەندیخان گردبوونەوە و دەڵێن سبەینێ دوکان و بازاڕەکانیان دەکەنەوە، لە ڕانیەش خۆپیشاندانەکە زیاتر دەبێت و داوای هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکە دەکەن.

me_ga.php?id=217me_ga.php?id=218

هاوکات لە سەیدسادق، هاوڵاتیان بەربەستی شەقامەکانیان لابرد و دەیانەوێت هاتوچۆ بکەن.

 

me_ga.php?id=216