گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

تەندروستى سلێمانى قسەکانى بەرپرسێکى باڵاى ڕەتدەکاتەوە 

2020.06.01 - 22:54
تەندروستى سلێمانى قسەکانى بەرپرسێکى باڵاى ڕەتدەکاتەوە 

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند،  قسەکانى بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانى بەرێوەبەرایەتییەکە گوزارشت لەخۆى دەکات، کە داوایکردبوو لێپرسینەوە لە وەزیرانى تەندروستى و ناوخۆ بکرێت، بەهۆى ئەوەى "بریارە هەڵەکانیان" قورس بەسەر هاوڵاتیاندا دەشکێتەوە.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، قسەکانى د.سەفین رەسول بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گوازرشت لە ڕا و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى و ئەو لێدوانانە ڕەتدەکەنەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، بەردەوام ئەندام بوونە و بەشداربوونە لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پاریزگاکان و بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بوونە “ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە، هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار".

 

بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هەموو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بووە و ستایشی هەموو ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەن کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بووە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەمووان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بن و جەختیش لە پابەندبوونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.

 

د.سەفین رەسول بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمرۆ بە پێگەى کەى ئێن ئێنى ڕاگەیاندبو، پێویستە حکومەت چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستی ئەنجامبدات و لێپرسینەوە لە وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی بکات، چونکە بریاری هەڵە قورس بەسەر هاوڵاتیاندا دەشکێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمترین راوێژی بە پارێزگار و تەندروستی سلێمانی کردووە.