گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە تەق تەق چوار کەس لە بیرێکدا گیانیان لەدەستدا

2020.06.01 - 21:29
لە تەق تەق چوار کەس لە بیرێکدا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد - سابیر عەبدوڵا

لە گوندی موخەرەسی سەر بەناحیەی تەق تەق، چوار کەس لە بیرێکدا گیانیان لەدەستدا کە باوکێک و کوڕێکی و برازایەکیەتی لەگەڵ هاوڵاتییەکى تر.

 

هەرێم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی تەق تەق بە ناس کوردی وت، "ئەو هاوڵاتیانە لە بیرێکی کشتوکاڵی کاریان کردووە و  ویستویانە پاکی بکەنەوە، بەڵام بیرەکە غازی هەبووە و بەهۆی غازەکەوە تەنگەنەفەس بوون و خنکاون".

 

وتیشى، "دوای دەر هێنانەوەیان تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کۆیە کراون".

 

نەقیب هەرێم باسى لەوەشکرد، قوربانییەکان  باوک و کوڕێک و برازایەکی و هاوڵاتییەکی ترە و جگە لە باوکەکە  ئەوانی تر گەنجن و هاوسەرگیریان نەکردووە و تەمەنیان لە 20 بۆ 25 ساڵیدایە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکارى ڕاستەقینەی ڕوداوەکە  دەستیپێکردووە  و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.