گه‌ڕان

Shadow Shadow
القائمة الرئيسية كوردي

پێشتر نەخۆشی هەبووە؟

توشبوویەکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

2020.06.01 - 20:49
توشبوویەکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

لە سلێمانی توشبوویەکی تری کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ئافرەتێکی سەرو 60 ساڵە و  خەڵکی چەمچەماڵە.

 

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی وت، بەو پێیەی ئەو ئافرەتە لە نەخۆشخانەى شار خەوێنراوە و دواتر لەوێ گیانی لەدەستداوە، "کەواتە ئەگەری زۆرە نەخۆشی تری هەبوو بێت،" بەڵام دوای مردنی پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

 

وتیشی، ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، بەڵام هێشتا نەنێژراوە و لەوانەیە لەم چەند کاتژمێری داهاتوودا بەخاک بسپێردرێت.

 

ئەوە سێیەم حاڵەتی مردنە بەهۆی کۆرۆنا لە سێ ڕابردوودا لە سلێمانی، هەروەها هەر ئەمڕۆ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکرد.

 

بە تۆمارکردنی ئەو 12 کەسە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 716 کەس، 420 کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش مردوون.