گه‌ڕان

Shadow Shadow
القائمة الرئيسية كوردي

دوو بەرپرسی تەندروستی شارەکە توشی کۆرۆنا بوون

قایمقامى پێنجوێن دوو هۆکار بۆ بڵابوونەوەى کۆرۆنا لە قەزاکە ئاشکرادەکات

2020.06.01 - 20:37
قایمقامى پێنجوێن دوو هۆکار بۆ بڵابوونەوەى کۆرۆنا لە قەزاکە ئاشکرادەکات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح  

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، پێدەچێت توشبوونی سەرۆکی تیمی تەندروستی ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قەزاکە و سەرپەرشتیاری تیمی تەندروستی باشماخ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆکاری تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرە بێت بە پەتاکە، دەشڵیت لە ئێستادا 12 پزیشک و کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بوون.

 

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 31ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توشبوونی 101 کەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند، كه‌ 51 توشبوویان له‌ قەزای  پێنجوێن تۆمارکران.

 

زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد ڕایگەیاند، "لە ئێستادا سەرقاڵی پۆلێنکردنی ئەو حاڵەتانەین کە دوێنێ لە قەزاکە تۆمارکران بۆ ئەوەی بە پێی هەستیاری دۆخی تەندروستیان ڕەوانەی ناوەندەکانی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی  کۆرۆنایان بکەین لە شاری سلێمانی".

 

وتیشی، "ئەمڕۆ سێ حاڵەت لە توشبووەکانی کۆرۆنای قەزاکە ئاڕاستەی سەنتەری (سەناریا)ی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا کراون لە شاری سلێمانی، چونکە تاڕادەیەک دۆخی تەندروستیان ناجێگیربووە".

 

قایمقامی پێنجوێن ڕوونیکردەوە، تیمه‌كانی تەندروستی سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پشكنینن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی باڵا له ‌ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی قه‌زاكه‌ كراوه‌.

me_ga.php?id=205

سەبارەت بە هۆکاری تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرلە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە قایمقامی پێنجوێن وتی، "گومان دەکرێت ئەوانەی کە لە ئێستادا توشی ڤایرۆسەکە بوون بەرکەوتنیان هەبووبێت لەگەڵ سەرۆکی تیمی تەندروستی ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای قەزاکە و سەرپەرشتیاری تیمی تەندروستی دەروازەی سنوری باشماخ کە لە ئێستادا هەردووکیان توشی ڤایرۆسەکە بوون".

 

دەشڵێت، "هۆکارێکی دیکەش هەیە بۆ تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە توشبووانی پەتاکە کە ئەوەیە  حاڵەتەکان درەنگ پێیان زانراوە و دۆزراونەتەوە".

 

"لەدواى تۆماکردنى ژمارەیەکى زۆرى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئێستادا قەزای  پێنجوێن کراوە بە ‌ پێنج زۆن، پشكنینی به‌رده‌وامیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبووان هەبووە، به‌شێك له ‌توشبووه‌كانیش له ‌ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین كراون."

 

سەبارەت بەوەی کە قەزای پێنجوێن هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێراندا و ئەگەری ئەوە هەیە تۆمارکردنی ئەو ژمارە زۆرە بەهۆی هاتنی کەسانی توشبووەوە بێت لە پشت سنورەکانەوە، قایمقامی پێنجۆین وتی، "هیچ  كه‌سێك له‌ ئێرانه‌وە له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا نەگەڕاوەتەوە و به‌هیچ شێوەیەکیش ڕێگه‌ به‌هاتنه ‌ناوه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی قاچاخ و نایاسایی له‌ ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ نه‌دراوه، ئەوەش بڕیارێکی حکومەتی هەڕێمی کوردستانە ئێمە پێوەی پابەند بووین"‌.

 

قایمقامی پێنجۆین جەختیلەوەشکردەوە کە 12 کارمەندی تەندروستی قەزاکە لە کە پێکهاتوون لە پزیشک و پەرستار توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

تیمی تەندروستی دەروازەکەیان بەجێهێشتووە

بەڵام لیوا مەریوان شێخ کەمال، بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری باشماخ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ماوەی نزیکەی 10 رۆژە ئەو تیمە تەندروستییەی کە پشکنینی پلەی گەرمی ئەو کەسانە دەکەن کە بە دەروازەکەدا تێدەپەڕن لە دەروازەکە نەماون".  

 

وتیشی، زیاتر لە پێنج جار لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرو خۆیان و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیان ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت دەروازەکە بێ تیمی تەندروستی بێت و لە هەموو جارێکدا وتویانە "بەسەرچاو" بەڵام جێبەجێیان نەکردووە.  

me_ga.php?id=204

بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری باشماخ ئاماژەی بەوەشکرد: "لەڕووی ئیدارییەوە ئێمە هۆکاری ڕۆشتنی تیمەکەی پێشوو و نەبوونی تیمی دیکە نین، بەڵکو ئەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی پارێزگای سلێمانییەوە هەیە کە دەبوو ئەوە چارەسەر بکەن".  

 

ئەو تیمە تەندروستییانە لە هەموو دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکاندا هەن و لەڕێگەی ئامێرێکەوە "کیت" پلەی گەرمی لەشی کەسەکان دەپێون، بەوپێیەی یەکێک لە سەرەکیترین نیشانەکانی کۆرۆنا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە و لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا کەسەکە پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت.  

 

دروستبوونی ئەو کێشەیە و نەمانی ئەو تیمە تەندروستییە لە دەروازەی سنوری باشماخ لەکاتێکدایە، دوێنێ (یەکشەممە، 31ی ئایاری 2020)، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم 101 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکەی ڕاگەیاند کە 51 حاڵەتیان لە قەزای پێنجوێنە کە دەروازەی سنوری باشخامی لێیە و هاوسنوری وڵاتی ئێرانە.  

 

پێشتر لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ ناس کورد، د. زانا حەمید، سەرپەرشتیاری تیمی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، گومان دەکەن ئەم شەپۆلەی دووەمی کۆرۆنا لە ئێران یاخود عێراقەوە هاتبێتەوە، بە پشتبەستن بەوەی لەکاتی کەمبوونەوەی حاڵەتەکاندا چوار هەزار پشکنینی هەڕەمەکیان وەرگرتووە و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک ئەو ژمارە زۆرە تۆمارکرایەوە.  

 

هەر ئەمڕۆ بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو دەروازە سنورییە کەرەنتین کرا و کارمەندێکی بەشی پەیوەندییەکانی دەروازەکە بە ناس کوردی وت: "بڕیاردراوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر دەروازەکە کەرەنتین بکرێت و لەدوای پاکژ کردنەوە پێدەچێت بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕێکاری نوێوە بکرێتەوە".