گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

12 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا

2020.06.01 - 19:40
12 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار کرا

ناس کورد-

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکرد.

 

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، توشبووەکان حەوت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنجن، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغدا گەڕاوەتەوە.

وەزارەت بەپێی ناوچەکان توشبووەکانی بڵاوکردووەتەوە؛

شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغدا.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.

 

بە تۆمارکردنی ئەو 12 کەسە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 716 کەس، 420 کەسیان چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش مردوون.