گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم نوێژی بەکۆمەڵی لە مزگەوتەکاندا قەدەغە کرد

2020.06.01 - 19:01
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم نوێژی بەکۆمەڵی لە مزگەوتەکاندا قەدەغە کرد

ناس کورد-

وتەبێژی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕگەی 11 لە فەرمانی ژمارەى 38ی وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتە بە ڕاگرتنی هەموو مەراسیمێکی ئاینی لە مزگەوت و کەنیسە و شوێنە ئاینییەکان و ئەو شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆیە کە ڕاگەیەنراوە، نوێژی بەکۆمەڵ لە هیچ مزگەوتێک ناکرێت. 

 

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، "وەزارەتەکەمان جێبەجێکاری سەرجەم ئەو ڕێنمایی و بڕیارانەیە کە وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی داویانە."

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر دەڵێت، "وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئاگادارى مامۆستایانى ئایینی قەدرگران و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەینەوە، لە بەر پاراستنى گیانى نوێژخوێنان و هاونیشتیمانیان لە نەخۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە سەرجەم مزگەوتەكانى كوردستان هەموو مەراسیمە ئایینیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەینیشه‌وه‌ بەشێوەیەکى كاتى راگیراوە، تەنیا بانگبێژ بانگ دەدات نوێژ لە ماڵەوە دەکرێت."