گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بۆ پەرەپیدان و بنیادنانی کەرتی وزە و کارەبای عێراق

2020.06.01 - 18:35
ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بۆ پەرەپیدان و بنیادنانی کەرتی وزە و کارەبای عێراق

ناس کورد-

ئەمریکا لەزاری باڵیۆزەکەیەوە ئامادەیی کۆمپانیاکانی ئەمریکای نیشان دا بۆ پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی ژێرخانی وەز و کارەبای عێراق.

 

ئەمڕۆ دووشممە، 1ى حوزیرانی 2020، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووە و دەڵێت، ماجد مەهدی، وەزیری کارەبای عێراق لەگەڵ ماسیۆ تۆڵەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەتەوە.

 

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، باڵوێزی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە لە پەرەپێدانی کەرتی کارەبای عێراق، ئەوەش لە ڕێگەی هاوکاریکردنی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەمریکا لەو بوارەدا".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆڵەر دووپاتیکردوەتەوە پاش ڕۆڵی باڵای کۆمپانیای GE ئەمریکی لە بەرەوپێشبردنی سیستم و تۆڕی کارەبای عێراق، ئەمریکا ئامادەیە چەندین کۆمپانیای دیکەشی ڕەوانەی عێراق بکات بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی عێراق لەو بوارەدا.

 

ڕاگەیاندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، باڵوێزی ئەمریکا بەڵێنی بە وەزیری کارەبای عێراق  داوە کە ئەمریکا ئامادەیە هاوکاری عێراق بکات لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە داراییەی کە لە ئێستادا دوچاری بووەتەوە، ئەوەش لە ڕێگای بەشداربوونێکی کارا لە چالاکی وەبەرهێنان لە بازاری وەزی عێراقدا کە ببێتە مایەی سودمەندبوونی بۆ هەردوو وڵات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، وەزیری کارەبای عێراق هەڵویستی ئەمریکای لە بەرەوپێشچوونی پەیوندییە ئابورییەکانی لەگەڵ عێراقدا بەرز نرخاندووە و ئاماژەی بە شارەزایی و توانای کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە لە کەرتی وەز و کارەبادا.

 

وەزیری کارەبای عێراق لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا جەختی لەوەشکردوەتەوە، "بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە فاکتەرێکی گرنگ بووە لە پێشکەوتن وئەدای وێستگەکانی کارەبا لە عێراقدا".